ڕۆکووڵ

خزمەتگوزارییەکانمان بریتین لە:

1. دابینکردن: ئێمە بەرزترین کوالێتی ئەڵمانی کەرەستەی کۆمپانیای هاڤۆ دابین دەکەین. (بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە داتاشیتی تەکنیکی کەرەستەکانمان، تکایە لە خوارەوە سەیری بکەن)

2. جێبەجێکردن: دەستکەوتەکانمان لەلایەن ئەندازیاری بڕوانامەدار لە کۆمپانیای هاڤۆ و کۆستەر سەرپەرشتی دەکرێن. لەلایەن ستافی پیشەیی و بەئەزموونی کۆمپانیای ئاڵنگارەوە جێبەجێ دەکرێن.

3. گەرەنتی: خزمەتگوزارییەکانمان گەرەنتی چارەسەری درێژخایەن ( بۆ ماوەی 25 بۆ 50 ساڵ ).
لەگەڵ ئێمە پارە پاشەکەوت دەکەیت چونکە بیناکەت لە داهاتوودا پێویستی بە چاککردنەوە نابێت.

خزمەتگوزارییەکانمان بە تەواوی هاوئاهەنگن لەگەڵ هونەری مۆدێرن لەسەر ئەندازیاری و ژینگەدۆستانە.

دانانی ڕۆکووڵ

چینەکان و هەنگاوەکان:
  1. لێدانی تێکەڵەی لکێنەری MG III Grau بۆ لکاندنی ڕۆک ووڵ بەسەر ڕووەکەوە.
  2. دانانی ڕۆک ووڵ.
  3. برغو چەوی تایبەت بۆ توندوتۆڵکردنی ڕۆک ووڵ بەسەر ڕووەکەوە.
  4. پی ڤی سی و مێش بۆ گۆشەکانی دەرەوە و ناوەوەی پەنجەرەکان. 
  5. دوو چین لە Kam liecht premium.
  6.  تۆڕی مێشی هاڤۆ لەنێوان دوو چینەکەدا.
  7. لێدانی Hawo Quarz Grund.
  8. لێدانی دیکۆراتیڤی هاڤۆ .
  9. لێدانی مایکرۆسلیکۆنی هاڤۆ.


مەواد و داتا شیتەکان

Adhesive compound: MG III grau
  • بەرهەمی کارگەی Hawo ی ئەڵمانیە
  • مەوادیکی لکێنەری کوالیتی بەرزە لە چەند مادەیەکی وشک پێکدێت
  • بەکاردێت بۆلکاندنی چینی ڕۆک ووڵەکە بە ڕووکاری ناوەوە و دەرەوەی بیناکە 
  • بنچینەی سیستمەکەیە و بەکاردێت بۆ دانانی  ڕۆک ووڵەکە لەسەر ڕووەکە 

Rockwool
  • چینی ڕۆک ووڵ خوریەکە لە بەردی گرکانی دروست کراوە.
  • ئەم چینە بە شێوەی بلۆک بەرهەم دەهێنرێت و لە مادەی سروشتی دروست دەکرێت  و پارێزگاری لە مانەوەی خۆی دەکات
  • هەرگیز ناسوتێت و توانای بەرگەگرتنی بەرزی هەیە هەتا 1000 پلەی سیلیزی
  • بە قەبارەو ئەستوری و چڕی جیاواز بەردەستە بە پێی پێویستیەکان 

Screwed Plug
  • برغو و چەوی بەرهەمی کارگەی Hawo ی ئەڵمانیە 
  • لە ماددەی پلاستیکی کوالیتی بەرز دروست کراوە
  • نە ژەنگ هەڵدەهێنێت و نە دەشکێت 
  • بەرگەی زەختی کەش و هەوای بەهێز دەگرێت 
  • توانای کشانی هەیە و خۆی دەگونگێنێت لەگەڵ جوڵەی بیناکە 
  • بە توند و تۆڵی چینی ڕۆک ووڵەکە دەبەستێتەوە بە ڕوکاری بیناکەوە 

Hawo PVC , Membrano, Fabric Corners angle mesh.
  • بەرهەمی کارگەی Hawo ی ئەڵمانیە 
  • شەبەکەیەکی توند و تۆڵە قەبارەکەی ( 4 ملم بە 4 ملم) وتاڵەکانی لە کۆمەڵێک شیتاڵی پلاستەری PVC پێک هاتوو
  • خۆڕاگرە و شێواز و پێکهاتەکەی توندو تۆڵی دەبەخشێتە سیستمەکە 
  • بەرگەی هەتا هەشتا پلەی سەدی دەگرێت 
  • ڕێگەگرە لە دروستبونی درز  لە گۆشەکان و شانی پەنجەرە و دەرگاکاندا 
  • بەرگەگرە لە دژی ماددە توێنەرەوەکان و تفتەکان 
  • ڕێکی و جوانی دەبەخشێتە لێوارەکان 
  • سێ کەرەستەی جیاوازن لە سێ شوێنی جیاوازدا بەکار دەهێنرێن

Kam liecht premium
  • بەرهەمی کارگەی Hawo ی ئەڵمانیە 
  • وەک لەبغ بەکاردەهێنرێت بە دوو چین لەسەر ڕۆک ووڵەکە لێدەدرێت 
  • بەکاردێت بۆ لکاندنی چینی داهاتوو
  • چینی ڕۆک ووڵەکە بەهێز دەکات هەموو درزەکان پر دەکاتەوە و ڕوویەکی ساف دەبەخشێت بە ڕووی بیناکە 
  • توانای ڕێگەگرتنی سەرما و گەرمای هەیە 

Hawo reinforcement mesh 8x8
  • بەرهەمی کارگەی Hawo y ئەڵمانیە 
  • چینێکی شەبەکەی توند و تۆڵە  (8 ملم بە 8ملم) و هەموو ڕووەکە دادەپۆشێت 
  • تاڵەکانی لە کۆمەڵێک شیتاڵی پلاستەری PVC پێک هاتووە
  • بەکاردێت بۆ توندو تۆڵ کردنەوەو ڕێگری کردن لە دروستبوونی درز لەسەر ڕووەکە 
  • بەرگەگرە لە دژی ماددە توێنەرەوەکان و تفتەکان 
  • کێشەکەی ٢١٠ غم /مەتر دووجایە 
  • بەکاردێت لە نێوان دو چینی خاڵی پێشودا 

Hawo Quarz Grund
  • بەرهەمی کارگەی Hawo ی ئەڵمانیە 
  • لکێنەرێکی ئێجگار بەهێزە 
  • چینێکی پرایمەرە بۆ لکاندنی مەوادی دیکۆراتڤ بە ڕووەکەوە 
  • هیچ مادەیەکی توێنەری تێدانییە 

Hawo marmor putz
  • بەرهەمی کارگەی Hawoی ئەڵمانیە 
  • مەوادێکی دیکۆراتڤە بۆ ڕوکاری بیناو کوالیتی  زۆر بەرزە و ئاو
  • ناگرێتە خۆی 
  • ڕەنگی سپیە 
  • لەگەڵ هونەری ئەندازیاری مۆدێرندا گونجاوە 
  • ڕوویەکی زبری هەیە و جوانی دەبەخشێتە بیناکەت 

Hawo Microsilicon
  • بەرهەمی کارگەی Hawoی ئەڵمانیە 
  • بۆیاخێکی سلیکۆنی کوالیتی بەرزە
  • توانای کشانی هەیە و بەرگەگری دەکات لە دروست بوونی درز لە کەشی سارد و گەرمدا 
  • پرکەرەوەی درزە و زۆر بە خێرای وشک دەبێتەوە 
  • توانای هەناسەدانی هەیە و ڕێگە لە دروستبونی کەڕوو دەکات لە بیناکەدا 
  • بۆیاخێکی شێوە ماتە و هەموو ڕەنگێکی بەردەستە 
  • ڕەنگی تێکناچێت چونکە بەرگەگرە لە تیشکی سەرو بنەوشەی (UV – Resistance)

Account details will be confirmed via email.