بالکۆن

بالکۆن

بالکۆن یەکێکە لەو خزمەتگوزاریانەی کە کۆمپانیاکەمان خزمەتگوزاری عەزلی ئاوی بۆ دابین دەکات .

خزمەتگوزارییەکانمان بریتین لە:

1. دابینکردن: ئێمە بەرزترین کەرەستەی کوالیتی ئەڵمانی لە کۆمپانیای کۆستەر دابین دەکەین. (بۆ زانیاری زیاتر لەسەر لاپەڕەی زانیاری تەکنیکی کەرەستەکانمان، تکایە لە خوارەوە سەیری بکە)

2. جێبەجێکردن: دەستکەوتەکەمان لەلایەن ئەندازیارێکی بڕوانامەدار لە کۆمپانیای کۆستەرەوە سەرپەرشتی دەکرێت. ئەوان لەلایەن ستافی پیشەیی و بە ئەزموونەوە جێبەجێ دەکرێن.

3. گەرەنتی: گەرەنتی خزمەتگوزارییەکانمان چارەسەرە درێژخایەنەکان ( بۆ ماوەی 25 بۆ 50 ساڵ ).
تۆ پارەت لەگەڵ ئێمە پاشەکەوت دەکەیت چونکە سەقفەکەت لە داهاتوودا پێویستی بە چاککردنەوە نابێت.

خزمەتگوزارییەکانمان بە تەواوی هاوئاهەنگن لەگەڵ هونەری مۆدێرن لەسەر ئەندازیاری و ژینگەدۆستن.

چینەکان و هەنگاوەکانی دانانی مەوادی پاراستن لە ئاو بۆ بالکۆن

چینەکان:
هەنگاوەکان:


1. پاککردنەوەو کۆسەرەکاری بۆ ڕووەکە.

2. بەکارهێنانی Koster Repaid Mortar Plus بۆ چاککاری و پر کردنەوەی درزەکان .

3. بەکارهێنانی Koster Super fleece بۆ پتەو کردن و ڕێگری کردنی درز لە گۆشەکاندا .

4. لێدانی Koster poly sill TG 500 بۆ بەهێزکردن و پارێزگاری کردن لە ڕووەکە و بۆ لکاندنی چینی دواتر بە ڕووەکەوە .

5. لێدانی دوو چین مەوادی عەزلی ئاو KOSTER NB Elastic Grey .

6. بەکارهێنانی Koster Glass Fiber Mesh لە نێوان دوو چینی سەرەوە بۆ کەمکردنەوەی درز.

مەوادەکان و داتاشیتەکانیان

KOSTER Repair Mortar Plus
  • توانای گەڕانەوەی ئاوی هەیە و ئاو هەڵنامژێت.
  • زوو خۆی دەگرێت و بەرگری دەکات دژی پەستانی ئاو. 
  • کەمێک توانای کشانی هەیە و لکێنەرێکی زۆر باشە واتە ناچێتەوە یەک.
  • وەک جێگرەوەی کۆنکرێت  بەکار دەهێنرێت. 


KOSTER Polysil TG 500
  • جۆرێکی پڕایمەرە بەکار دێت لە پێش ئەوەی مەوادی ڕێگری ئاو بەکار بهێنرێت بۆ پارێزگاری کردن لە ڕووەکە و پێکەوە بەستنی مەوادی ڕێگری ئاو بە ڕووەکەوە. 
  •  ئەو ڕووانەی کە ساف نین ئەم مەوادەی بۆ بەکار دێت بۆ ئامادە کردن و بەهێزکردن و جێگیر کردنی ڕووەکە. 
  • ڤیسکۆسیتی کەمە. 
  • ڕووەکە ئەگۆڕیت بۆ دۆخی ڕەقتر.
  • بۆ ڕوویەک ئەگەر کەمێک خوێی پێوە بێت یاخود شێی هەبێت بەکار دێت. 
  •  کونیلەی وردی سەر ڕووەکە کەم دەکاتەوە و ئەمەش وا دەکات کە ڕیگری بکات لە دروستبونی خوێ  و سپی بونەوەی ڕووەکە. 

KOSTER NB Elastic grey
  • سمنت بەیسە
  • بەهێزو بەرگەگرە، نابڕدرێت
  • بۆ ڕووکاری تەڕ و شێدار گونجاوە
  • پارێزگاری لە مانەوەی خۆی دەکات
  • زوو خۆی دەگرێت دوای بەکارهێنانی و دەتوانرێت ڕێ بکرێت بەسەریدا
  • گونجاوە لەگەڵ دیواری خشت یاخود کۆنکرێت
  • بەکاردێت بۆ ژێر کاشی

KOSTER Glass Fiber Mesh
  • شەبەکەیەکی زۆر بەرگە گرە و نادرێت و بۆ بەهێزکردنی چینی دژە ئاو بەکار دێت. 
  • ڕیگری دەکات لە دروستبونی درز لە نێوان دیوار و ئەرزدا. 
  • ڕیگری لە دروستبونی درز دەکات لەسەر مەوادی دژە ئاوەکە. 
  • مادەی پلاستیکی تیانیە. 
  • بەرگەگرە دژی مادە تفتەکان. 

KOSTER Superfleece
  • شەبەکەیەکی بەهێزە بۆ بەرهەمەکانی پاراستن لە ئاو  ئەم مادەیە یارمەتیدەرە تاوەکوو بەرهەمەکانی پاراستن لە ئاو بەتەواوی سوچ و درزەکانی ڕووکارەکە دابپۆشێت. 
  • بۆ پێکەوە لکانی مادەکان بۆ شوێنی ورد وەک گەلی.
  • ١٠ سانتیم بە 30 سانتیم پانی، ٥٠ مەتر ڕۆڵە.

Account details will be confirmed via email.