ژێرزەمین

ژێرزەمین

ژێرزەمین یەکێکە لەو خزمەتگوزاریانەی کە کۆمپانیاکەمان خزمەتگوزاری عەزلی ئاوی بۆ دابین دەکات .

خزمەتگوزارییەکانمان بریتین لە:

1. دابینکردن: ئێمە بەرزترین کەرەستەی کوالیتی ئەڵمانی لە کۆمپانیای کۆستەر دابین دەکەین. (بۆ زانیاری زیاتر لەسەر لاپەڕەی زانیاری تەکنیکی کەرەستەکانمان، تکایە لە خوارەوە سەیری بکە)

2. جێبەجێکردن: دەستکەوتەکەمان لەلایەن ئەندازیارێکی بڕوانامەدار لە کۆمپانیای کۆستەرەوە سەرپەرشتی دەکرێت. ئەوان لەلایەن ستافی پیشەیی و بە ئەزموونەوە جێبەجێ دەکرێن.

3. گەرەنتی: گەرەنتی خزمەتگوزارییەکانمان چارەسەرە درێژخایەنەکان ( بۆ ماوەی 25 بۆ 50 ساڵ ).
تۆ پارەت لەگەڵ ئێمە پاشەکەوت دەکەیت چونکە سەقفەکەت لە داهاتوودا پێویستی بە چاککردنەوە نابێت.

خزمەتگوزارییەکانمان بە تەواوی هاوئاهەنگن لەگەڵ هونەری مۆدێرن لەسەر ئەندازیاری و ژینگەدۆستن.


بەشی دەرەوەی ژێرزەمین

بە بەکارهێنانی مەوادی KOSTER NB Elastic Grey
چینەکان:

1. Primer: KÖSTER Polysil TG 500.

2. Waterproofing pipe penetrations.: KÖSTER KB-Flex 200.

3. KÖSTER Repair Mortar Plus

4. KOSTER NB Elastic Grey

5. KÖSTER Glass Fiber Mesh

6. Drainage Sheet    

هەنگاوەکان:

1 پاککردنەوە و کۆسەرەکاری ڕووەکە                     

 2. لێدانی KOSTER Poly sill TG 500, بۆ بەهێزکردن و پارێزگاریکردن لە ڕووەکە، بۆ لکاندنی چینی دواتر بە ڕووەکەوە . 

 3.بەکارهێنانی KB flex 200 بۆ دەوری بۆریەکان                    

4.بەکارهێنانی KÖSTER Repair Mortar Plusبۆ چاککاری و پڕکردنەوەی درز 

 5. لێدانی دوو چین مەوادی عەزلی ئاو KOSTER NB Elastic Grey

6. بەکارهێنانی Koster glass fiber mesh لە نێوان دوو چینی سەرەوە بۆ رێگریکردن لە درز 


مەوادەکان و داتاشیتەکانیان

KOSTER NB Elastic Grey
  • سمنت بەیسە
  • بەهێزو بەرگەگرە، نابڕدرێت
  • بۆ ڕووکاری تەڕ و شێدار گونجاوە
  • پارێزگاری لە مانەوەی خۆی دەکات
  • زوو خۆی دەگرێت دوای بەکارهێنانی و دەتوانرێت ڕێ بکرێت بەسەریدا
  • گونجاوە لەگەڵ دیواری خشت یاخود کۆنکرێت
  • بەکاردێت بۆ ژێر کاشی

KÖSTER Polysil TG 500
  • جۆرێکی پڕایمەرە بەکار دێت لە پێش ئەوەی مەوادی ڕێگری ئاو بەکار بهێنرێت بۆ پارێزگاری کردن لە ڕووەکە و پێکەوە بەستنی مەوادی ڕێگری ئاو بە ڕووەکەوە. 
  •  ئەو ڕووانەی کە ساف نین ئەم مەوادەی بۆ بەکار دێت بۆ ئامادە کردن و بەهێزکردن و جێگیر کردنی ڕووەکە. 
  • ڤیسکۆسیتی کەمە. 
  • ڕووەکە ئەگۆڕیت بۆ دۆخی ڕەقتر.
  • بۆ ڕوویەک ئەگەر کەمێک خوێی پێوە بێت یاخود شێی هەبێت بەکار دێت. 
  •  کونیلەی وردی سەر ڕووەکە کەم دەکاتەوە و ئەمەش وا دەکات کە ڕیگری بکات لە دروستبونی خوێ  و سپی بونەوەی ڕووەکە. 

KÖSTER KB-Flex 200
  • بۆ ڕێگری کردن لە دزە کردنی ئاو لە دەوری بۆریەکان. 
  • یەک جۆر مادەیە. 
  • مادەیەکی پلاستیکە و بە  هەمیشەیی بە پلاستیکی دەمێنێتەوە و  بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و شل دەتوانرێت بەکاربهێندرێت. تەنانەت لەکاتی هەبوونی  ئاویشدا. 
  • توانای لکاندنی بەهێزە بۆ چەندین ڕووکاری جیاواز. 
  • بەکارهێنانی ئاسانە.
  • بەشێوەی ستونی و ئاسۆییش بەکاردەهێندرێت. 
  • بەرگەگرێکی بەهێزە دژی موادی کیمیاوی. 
  • بەگەگرە دژی فشاری ئاو. 

KÖSTER Repair Mortar Plus
  • توانای گەڕانەوەی ئاوی هەیە و ئاو هەڵنامژێت.
  • زوو خۆی دەگرێت و بەرگری دەکات دژی پەستانی ئاو. 
  • کەمێک توانای کشانی هەیە و لکێنەرێکی زۆر باشە واتە ناچێتەوە یەک.
  • وەک جێگرەوەی کۆنکرێت  بەکار دەهێنرێت. 

KÖSTER Glass Fiber Mesh
  • شەبەکەیەکی زۆر بەرگە گرە و نادرێت و بۆ بەهێزکردنی چینی دژە ئاو بەکار دێت. 
  • ڕیگری دەکات لە دروستبونی درز لە نێوان دیوار و ئەرزدا. 
  • ڕیگری لە دروستبونی درز دەکات لەسەر مەوادی دژە ئاوەکە. 
  • مادەی پلاستیکی تیانیە. 
  • بەرگەگرە دژی مادە تفتەکان. 
  •  


بەشی دەرەوەی ژێرزەمین

بە بەکار‌ینانی مێمبرەینی چینی پلاستیکی فرەگەردیلە
چینەکان:

1.  TPO .

2. Protection Drainage Sheet.

هەنگاوەکان :

1.پاککردنەوەو کۆسەرەکاری بۆ ڕووەکە
2. ڕاخستنی  TPO  لەسەر ڕووەکە .
3. بەکارهێنانی  Drainage Sheet بۆ پارێزگاری 


مەوادەکان و داتاشیتەکانیان

KÖSTER TPO 1.8
  • میمبرەینە
  • لەڕێگەی گەرمکردنەوە دادەنرێت بۆ سەقف
  • لە پلاستیکی پۆلیمەر دروست کراوە
  • بۆ سەقفی ڕێک، نا ڕێک، سەربانی سەوز، باڵکۆن و تانکی کۆنکرێتی ئاو بەکاردەهێندرێت
  • بەرگەگری تیشکی سەروو  نەوشەیی
  • دەتوانرێت بەکاربهێندرێتەوە
  • تەندروستە بۆ ئاو، خاک و ڕووەکەکان
  • دۆستی ژینگەیە
  • تا پلەی ساردی ژێر °C 50 بەرگە دەگرێت
  • خاوێنە لە نەرمکەرەکان و کانزای کلۆراین
  •  

Account details will be confirmed via email.